AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٧ ١٩:٠٢

ڕاپۆرتی تایبەتیی مێهر؛

شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا کێ بوو؟

شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا کێ بوو؟

سەیدی شەهیدی بەرخۆدان ٦ دەیەی پڕ هەڵسوکەتی لە ئەنجامی چەندین دەیە داگیرکاری و دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر لوبنان و وڵاتانی تری عەرەبی و ئیسلامی ژیا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەێیندراوێک شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی ئەو بزووتنەوەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی بە بۆردوومانی قورسی بەیرووت، ئەمینداری گشتیی لوبنانی شەهید کرد.

لە درێژەدا خێرا چاوێک دەخشێنین بە ژیان و چالاکییەکانی شەهید نەسروڵڵا:

سەید حەسەن عەبدولکەریم نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە بەراورئی ٣١ی ئەگێستی ١٩٦٠ لە خێزانێکی شیعەدا لە ناوچەی بۆرجی حەموود لە پارێزگای جەبەلی لوبنان لەدایک بووە و ئەو نۆهەمین منداڵی خێزانێکی ١٠ منداڵی بوو و باوکی بە ناوی "عەبدولکەریم نەسروڵڵا" بازرگانی میوە و تەڕەبار بوو.

نەسروڵڵا لە قوتابخانەی نەجاح و سێن فیل لەگەڵ قوتابیانی مەسیحی دەرسی خوێند و لەگەڵ دەسپێکی شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان لە ساڵی ١٩٧٨ و لە کاتێکدا کە تەنیا ١٥ ساڵ تەمەنی بوو، ناچار بوو لەگەڵ خێزانەکەی بگەڕێنەوە زێدگای لە ناوچەی بازوریە و لەوێ لە قوتابخانەی سوور درێژەی بە خوێندن داوە.

نەسروڵڵا پاشان تەڤڵی بزووتنەوەی ئەمەل بوو و وەک نوێنەری ئەو بزووتنەوەیە لە ناوچەی بازوریە چالاکی دەکرد و دواتر لەگەڵ سەید محەمەد غەرەوی پێش‌نوێژی هەینی مزگەوتی ئیمام جەعفەر (دخ) ئاشنا بوو و بە پێشنیاری ئەو چووە نەجەفی ئەشرەف و لەوێ ملی نا لە خوێندنی ئایینی لە حەوزەی عیلمییەی نەجەف.

لە نەجەفیش لەگەڵ سەید عەباس مووسەوی ئەمینداری پێشووی حزبوڵڵا ئاشنا بوو و بوونە دۆستێکی نزیک و پێکەوە حزبوڵڵای لوبنانیان دامەزراند. نەسروڵڵا پاش قۆناغی یەکەمی خوێندنی حەوزەوی لە ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوە لوبنان و لەوێ لە ژێر چاوەدێریی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر سەدر دامەزرێنەری بزووتنەوەی دەعەوە لە بەعلبەک، درێژەی بە خوێندنی ئایینی دا.

ئەمینداری شەهیدی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا بووە نوێنەری بزووتنەوەی ئەمەل لە ناوچەی بۆقاع و بوو بە ئەندامی نووسینگەی ناوەندیی ئەو بزووتنەوەیە. لە ساڵی ١٩٨٢ کاتێ داگیرکەرانی ڕژیمی زایۆنی دەستدرێژییان کردە سەر لوبنان، کەلێنێک ەکوتە نێوقان ئەندامانی بزووتنەوەی ئەمەل و دوو ڕەوتی لێ کەوتەوە. ڕەوتی یەکەم، ڕەوتێکی سیاسی بە سەرکردەیی نەبییە بەری بوو و ئەوی‌تریان ڕەوتی بەرخۆدان بە فەرماندەیی سەید عەباس مووسەوی بوو کە بە هۆی تێکەڵ‌بوونی بەشیر جەمیل لە لیژنەی ڕزگاری نیشتمانی کە دواتر دەرکەوت هاوکاری ئیسرائیلییەکانە، لە بزووتنەوەی ئەمەل دابڕا.

نەسروڵڵا جێگری بەرپرسی ناوچەی بەیرووتی لە ئەستۆدا بوو و پاشان بووە بەرپرسی ئەو ناوچەیە و ماوەیەک دواتر بووە بەرپرسی بەڕیوەبەریی گشتیی حزبوڵڵا و و هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای حزبوڵڵای لوبنان کە یەکێک بوو لە گەورەترین پلەکانی فەرماندەیی لە ڕیزبەندیی ئەو حزبەدا.

سەیدی شەهیدی بەرخۆدان لە ساڵی ١٩٨٩دا بۆ درێژەی خوێندنی ئایینی/ حەوزەیی بەیرووتی بەرەو شاری قوم لە ئێران بەجێ هێشت و لە ساڵی ١٩٩١ پاش گۆڕانکارییە سیاسییەکانی لوبنان و هەڵگیرسانی شەڕی چەکدارانەی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی ئەمەل بەناچار گەڕایەوە بۆ لوبنان و بۆ جارێکی تر بەرپرسایەتی بەڕێوەبەریی حزبوڵڵا گرتە ئەستۆ؛ ئەو کاتە سەید عەباس مووسەوی وەک ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا هەڵبژاردرابوو و شێخ نەعیم قاسم جێگری بوو.

پاش شەهیدبوونی سەید عەباس لە هێرشی ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی لە ١٦ی فێڤرییەی ١٩٩٢ و لە کاتێکدا کە سەید حەسەن تەنیا ٣٥ ساڵ تەمەنی بوو، کرایە ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا. لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی ئەو لە حزبوڵڵادا، ئەم بزووتنەوەیە لە باری سەربازییەوە تۆکمەتر بوو و جیهازاتی سەربازیی پەرە پێ دا و توانی ئۆپەراسیۆنگەلێکی بێ وێنە لە دژی ڕژیمی زایۆنی ڕاپەڕێنێت و لە ئەنجامدا ببێتە هۆی پاشەکشێی ڕژیمی زایۆنی لە باشووری لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٠، پاش ٢٢ ساڵ داگیرکاریی ئەو ناوچەیە.

News ID 51938

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha